كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابوری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به هاوكاری ڕێكخراوی ئه‌مریكی هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی خولێكی بێ به‌رامبه‌ر بۆ قوتابیانی قۆناغی چواره‌می ساڵی خوێندنی 2018-2019 یان ده‌رچووی ساڵانی پێشتر له ژێرناونیشانی سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له پرۆسه‌ی فرۆش
خوله‌كه له لایه‌ن مامۆستا (ئاواره به‌ختیار ڕسوڵ) مامۆستا له كۆلێژی به‌رێوه‌بردن و ئابوری پسپۆری بۆاری بهبازاڕكردن و هه‌ڵگری چه‌ندین بڕوانامه‌ی و ئه‌زمونی كاری چه‌ندین ساڵه له بۆاری فرۆشتن و به‌بازاڕكردنه‌وه بهڕێوهدبردرێت