شانۆی غوربەت بەبۆنەی سەرکەوتنی زانکۆی سەلاحەدین هەولێر

ئەمرۆ 3/کانونی یەکەم /2018 بەسەرپەرشتی دایکە ڕاگری پ.ی.د.احلام ابرهیم ولی بەبۆنەی یەکەم بوونی  زانکۆی سەلاحەددین /هەولیر لەسەر ئاستی  زانکۆ حکومی وئەهلیەکان بەپێ رێزبەندی نیشتمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی کۆلێژەکەمان هەلسا بەئەنجامدانی شانۆگەری غوربەتی ژیان لە نووسینی و دەرهێنانی قۆتابی گەرمیان گلی وە لەلایەنی کۆمەلی قۆتابی بەهرەمەند نمایش کرا لە گۆرەپانی کۆلێژی ئەوەی شایانی باسە ئەم شانۆیە بەئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بەرێز دکتور شێروان وبەرێوەبەری شانۆی هەولیر بەرێز هیوا سعاد و لالو رەنجدەر و هونەرمەند علی احمد و گۆڤار ئەنوەر و بەرپرسی رێکخراوی ئایندە و کۆمەلی هونەرمەندی ناوەداری هەولێر ویاریدەری راگر بەرێز ماموستا عبدالرحمن زرار عبدالرحمن وسەرۆکی گشت بەشەکان ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستا و قوتابیکی زۆر ئامادەی شانوگەریکە بوون ،سەرەتایی مەراسیمەکە بەوتاری راگری کۆلیژدەستی پێ کرد کە پێرۆزباییکرد لە مامۆستایان و فەرمانبەران وقۆتابیان بەبۆنەی سەرکەوتنی زانکۆی سەلاحەددین/هەولێروەهەروەها ئاماژەی کردبە هەول کۆششی گشت لایەک بۆ بەدەست هێنانی ئەم سەرکەوتنە و ئەمەش هانمان دەدات بۆ بەردەوام بوون بەدەست هێنانی ئەم پلەیە بۆ سالانی داهاتوو، دواتر  شانۆگەریەکە نمایش کرا کە بوو مایەی خۆشحالی ئامادەبووان وە لەکۆتایی دیاری پێشکەشی ئەکتەرەکان کرا لەلایەن ئامادەبوونەوە

Leave a comment