گەشتى زانستى قوتابیانى بەشى کارگێرى رێکخراوە گەشتیاریەکان

لە بەرواری ١٩/ ١٠/ ٢٠٢١، ٢٠/ ١٠/ ٢٠٢١ و بە سەرپەرشتی بەرێز مامۆستا (رۆژان صباح احمد) قوتابییانی قۆناخی سێیەمی بەشەکەمان هەلسان بە سەردانیکردنی ئەم شوێنانەی خوارەوە وەک بەشێک لە پێویستی و چالاکییەکانی بابەتی رێبەری گەشتیاری و مەشقی پراکتیکی بابەتەکە

شوێنەواری قەڵا قوتابیان (راژان رزگار، ایمان یوسف، پەیام سەدام) هەلسان بە گێرانی رۆلی رێبەری گەشتیاری لە شوێنەواری قەڵا و سەردانی چەند شوێنێکی سەرنجراکێشیان کرد وەکو شوێنی هەڵکۆلین چینەکانی ژێر قەڵا کە لە رێگای ئەو هەڵکۆلینە سەلمێندراوە کە مێژووی قەڵا دەگەرێتەوە بۆ زیاتر لە ٢٦٠٠ ساڵ. هەروەها سەردانی ژووری کاری دەست و هونەر و موزیک و فۆلکلۆر کرا پاشان سەردانی موزەخانەی رستن و چنین کرا کە چەندەها کەلوپەلی شوێنەواری جۆراو جۆری هەبوو و لەلایەن قوتابیە رێبەرەکان روون کرایەوە.

  • قاوەخانەی مەچکۆ: پاش رێبەری قەڵا سەردانی قاوەخانەی مەچکۆ کرا لەلایەن قوتابیان (دیمەن حەکیم، سکاڵا محمود، زینە فەیسەڵ، جوان بەدران) رێبەرییەکە ئەنجام درا کە باسی مێژووی دروستبوون و ئەو کەسایەتیە ناوبانگانە کە سەردانی ئەم شوێنەوارەیان کردەوە بە درێژایی مێژوو.

ئەرشیفی قوتابخانەی ئەربیلی ئولا: لە هەمان مێژوو دا سەردانی ئەرشیفی قوتابخانەی ئەربیلی ئولا کرا کە بە رێبەری قوتابیان (پاڤێل فارس، موستەفا فاخیر، شەیما فەتاح، هێڤین بارزان) ئەنجامدرا لە ناو قوتابخانەکە سەردانی چەند ژووری ماموستا و نووسەرانی کورد کرا هەروەها کەلوپەلی کۆنی قوتابخانەکە بینرا و لەلایەن قوتابیانی رێبەر یەکە یەکە روون کرایەوە.

Leave a comment