گەشتی زانستی قوتابیانی بەشی گەشتیاری

لە رێکەوتی 2020/2/24 لە ژێر چاودێری و ڕەزامەندی سەرۆکایەتی بەشی کارگێری ڕێکخراوە گەشتیارییەکان، گەشتێکی زانستی ئەنجامدرا بۆ هۆتێل کریستاڵ لە شاری هەولێر بۆ قوتابیانی قۆناغی چوار, لە لایەن مامۆستای بابەت (ئەسرین رمزی حسن) وبە هاوکاری مامۆستا (کۆسرەت محمد أبا بكر). بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوونیان بە بابەتی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی میوانخانەکان لە ڕووی پراکتیکیەوە قوتابیان لەم گەشتە لە نزیکەوە پێکهاتە سەرەکیەکانی میوانخانەی 5 ئەستێرە وچۆنیەتی بەڕیوەبردنی میوانخانە بە پێی پەیکەری رێکخستن و هەروەها چێشتخانەی سەرەکی نێو هۆتێلەکەیان بینی وچۆنیەتی بەڕێوەبردنی کار وئەرکەکان لە لایەن هەموو ئاستەکانی دەستەی کارگێڕی میوانخانە وکارمەندەکان.

Leave a comment