گەشتی زانستی قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی گەشتیاری

رێكەوتی 6 ی 11 ڕۆژی چوارشەممە بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بەلایەنی پراكتیكی و مەیدانی شوینەوارە گەشتیارییەكان , قۆناغی چوارەمی بەشی گەشتیاری بەسەرپەرشتی ماموستا (رۆژان صباح انوەر ) و بەیاوەری هەریەك لەمامۆستایانی یاریدەدەر (ئەسرین رمزی وە كۆسرەت ئەبابەكر ), هەڵسان بەئەنجامدانی گەشتێكی زانستی بۆ قۆناغی چوارەكان بۆ ناوچە ی شوێنەواری (خنس ) , سەر بەشارۆچكەی شێخان كە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ 700 ساڵ پێش زاینی و سەردەمی ئاشورییەكان , هە ڵبەت لەلایەن بەرێز بەرێوەبەری شوێنەواریی مێژووییەوە وێرای بەخێرهاتن وردەكاری تەواوی لەسەر تایبەمەندییەكانی ئەم شوێنە مێژووییە بۆ قوتابیان ومامۆستایان خسته روو , هاوكات لە چوارچێوەی بەرنامەی گەشتە زانستەكە سەردانی هاوینە هەواری( سیپە ) كرا سەربەشارۆچكەی ئاكرێ‌ هەر لەمیانەی گەشتەكە هەریەك لەقوتابی (عبدالله عمر انوەر و مرزیە عبدالسلام مراد و لاڤینا فوزی یوسف) سمیناریكیان پێشكەش كرد لە بارەی مێژوو و تایبەتمەندییەكانی شارۆچكەی ئاكرێ‌ و جۆرو مەبەستەكانی ئەو گەشتانەی خەڵكی بۆی دەچن ,كەخۆی لە گەشتیاری مێژوویی وئاینی وكات بەسەربردن دەبینێتەوە , هە ڵبەت ئەو گەشتە زانستیەو پێشكەش كردنی سمینار لەلایەن قوتابیانی ناوبراو بوە جێ‌ ی رەزامەندی هەموو لایەك

Leave a comment