بزنە کێوى لە سیمینارێکى بەشى سامانى ئاژەڵى

کاتژمێر 11 ى پێش نیوەرۆ رۆژى سێ شەممە رێکەوتى 27/11/2018 لە هۆلى یەکى راگرایەتى کۆلێژى کشتوکاڵ لە درێژەى سیمینارەکانى بەشى سامانى ئاژەڵى ، سیمینارێک بۆ بەرێز ( پ . ى . د. سالم عمر رئوف ) (پرۆفیسۆرى یاریدەدەر ) لە بەشى ناوبراو بە ناونیشانى ( بزنە کێوى لە هەرێمى کوردستان ) رێکخست کە ژمارەیەک لە مامۆستایانى بەشە زانستییەکان ئامادەى ببون . ناوبراو بە نمایش کردنى ڤیدیۆى تایبەت بە ئاژەڵى بزنە کێوى تیشکى خستە خسەر ئەم جۆرە ئاژەڵە لە کوردستان و گرینگى لە بوارى سامانى ئاژەڵییەوە و هەروەها باسى لە شێواز و جۆرەکانى بزنە کێوى لە گەل دیارى کردنى تەمەنى ئاژەڵە کرد

Leave a comment

سایت هێشتا له‌ژێر چاك كردندایه‌ و كاری تێدا ده‌كرێ به‌ڵام ده‌توانن زۆربه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كۆلێژ وه‌ربگرن