بەشى پیشەسازى خۆراکى کۆلێژى کشتوکال بەرهەمەکانى خۆى نمایش کرد

سەر لەبەیانى رۆژى سێ شەممە رێکەوتى 23/10/2018 بە ئامادەبوونى بەرێزان ( پ . ى . د. احمد دزەیى ) سەرۆکى زانکۆى 

سەلاحەددین و ( جوتیار بارزانى ) بەرپرسى ناوچەى ئاسۆ و ( پ . ى . د. کاوە عبدالکریم على ) راگرى کۆلێژى کشتوکاڵ و ( م. رعد حسین 

صالح ) یاریدەدەرى راگرى کۆلێژ و ( د. خالد اسماعیل عزیز ) سەرۆکى بەشى پیشەسازى خۆراک و ژمارەیەک لە میوانان و سەرۆک بەشە 

زانستییەکان و مامۆستایانى کۆلێژ ، بەشى پیشەسازى خۆراکى کۆلێژەکەمان نمایشى بەرهەمە جۆراو جۆرەکانى خۆى لە خواردن و شیرمەنى 

و شیرنەمەنى کرد مە دەستکردى مامۆستایان و قوتابیانى بەشى ناوبراوە و کە پێک هاتبوو لە بەرهەمەکانى سپیایى و شیرنەمەنى و خواردنى 

جۆراو جۆر کە بووە مایەى ڕەزامەندى و دەست خۆشى ئامادەبووان . شیاوى باسە ئەم نمایشە سالانە بەشى پیشەسازى خۆراکى کۆلێژى 

کشتوکاڵ ساز ى دەکات.

Leave a comment