شاندیکى کۆلێژى کشتوکاڵ پێشانگاى تایبەتى خۆراک لە هەولێر بە سەر کردەوە 

سەر لە بەیانى رۆژى چوارشەممە 21ى تشرینى دووەمى 2018 شاندیکى کۆلێژى کشتوکاڵ کە پێک هاتبوو لە بەرێزان (پ . ى . د.کاوە عبدالکریم على ) راگرى کۆلێژ و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشە زانستییەکانى کۆلێژ وەک دەزگایەکى گرینگى کەرتى کشتوکاڵى پێشانگاى تایبەتى بە ماددە خۆراکییەکان وئامێرە کشتوکاڵیەکانیان بەسەر کردەوە کە ئەمرۆ 21 ى تشرینى دووەم لە پێشانگاى هەولێرى نێودەوڵەتى بە بەشدارى 103 کۆمپانیا ناوخۆیى و بییانى بە تایبەتى ئیرانى و تورکی کرایەوە کە تیایدا ژمارەیەکى زۆر لە جۆرەها بەروبوومى خۆراک و ئامێرى کشتوکاڵى نمایش کردنى کە دەتوانرێت بۆ پێشخستنى کەرتى پیشەسازى و کشتوکاڵى لە هەرێمى کوردستان بەکاربهێنریت

 

Leave a comment

سایت هێشتا له‌ژێر چاك كردندایه‌ و كاری تێدا ده‌كرێ به‌ڵام ده‌توانن زۆربه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كۆلێژ وه‌ربگرن