شاندێکى هۆلەندى سەردانى کۆلێژى کشتوکاڵى کرد

نیوەرۆى سێ شەممە رێکەوتى 26ى شوباتى 2019 شاندێکى هۆڵەندى کە پێک هاتبوو لە قونسولخانەى هۆلەندا لە هەولێر و نوێنەرى دەزگاى ( Nuffic) سەر بە وەزارەتى دەرەوەى هۆلەندا سەردانى راگرایەتى کۆلێژى کشتوکاڵیان کرد و لە لایەن بەرێزان ( پ . ى . د. کاوە عبدالکریم على ) راگرى کۆلێژ و ( م. رعد حسین صالح ) یاریدەدەرى راگر و سەرۆک بەشە زانستییەکانى کۆلێژ پیشوازییان لێکرا . لە دیدارێکى هاوبەش دا جەخت لە سەر پتەو کردنى پەیوەندیەکان نیوان هەردوو لا و هاوکارى کردنى کۆمپانیا و دەزگا زانستى و کۆمپانیاکانى هۆلەندا بۆ کۆلێژى کشتوکاڵ و دەزگاکانى ترى حکومى لە هەرێمى کوردستان لە گشت بوارەکانەوە و دواتر شاندى میوان بەشە زانستییەکانى کۆلێژى بەسەر کردەوە 

Leave a comment

سایت هێشتا له‌ژێر چاك كردندایه‌ و كاری تێدا ده‌كرێ به‌ڵام ده‌توانن زۆربه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كۆلێژ وه‌ربگرن