پزیشکى گیایى لە سروشتى کوردستاندا لە سیمینارێکى هۆبەى دلنیایى جۆرى کۆلێژ 

سەر لەبەیانى رۆژى دووشەممە رێکەوتى 26/11/2018 لە هۆڵى دووى راگرایەتى کۆلێژى کشتوکاڵ ، هۆبەى دڵنیایى جۆرى سیمینارێک بە ناونیشانى ( زانیارى پزیشکى گیایى لە بیر کراو لە سروشتى کوردستاندا ) بۆ بەرێز ( م. سراج الدین محمود عبدالقادر ) رێکخست کە بەرێزان راگرى کۆلێژ و یاریدەدەدرى راگرو سەرۆک بەش و مامۆستایانى بەشە زانستییەکانى کۆلێژ ئامادەى ببوون . ناوبراو لە سیمیارەکەیدا چەندین زانیارى پزیشکى گیایى لە کوردستاندا خستەڕوو

Leave a comment