وه‌فدێكی شاره‌زا سه‌ر به‌ ڕێخراوێكی نیوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی كۆلێژ ده‌كات

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ۲۸/۸/۲۰۱۸ ئەنجومەنی کۆلێژی کشتوکاڵ ی زانکۆی سەلاحددین/هەولێر پێشوازی لە وەفدێکی شارەزا لەبواری کشتوکاڵ و .UNDPسێکتەرەکانی کرد لە رێکخراوی نێودەوڵەتی

سەرەتا ڕاگری کۆلێژ بەناوی ئەنجومەنی کۆلێژ بەخێرهاتنی کردن و خۆشحاڵی دەربڕی بەم سەردان و کۆبوونەوەیە، پاشان لەلایەن وەفدی ناوبراو و شارەزا دوای سوپاس گوزرای بۆ ئەم دیدارە باس لە ئامانج و هاتنیان کرد بۆ ئامادەبوان.

لەمیانەی کوبونەوەکە گفتوگۆیەکی زانستی و ئەکادیمی ئەنجامدرا. چەندین پێشنیارو باس و خواز لەلایەن سەرۆک بەشە زانستیەکان کرا لەبارەی گەشەکردن و .پێشخستنی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان

کۆبونەوەکە جێگای خۆشحاڵی وەفدی میوان بوو کەنزیکەی ۲ کات ژمێری خایاند.

 

Leave a comment