ئاهه‌نگى یه‌كترناسینى قوتابیان

      ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ى شوباتى 2018، كاتژمێر 10.30 خوله‌ك، به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز د. ئه‌حمه‌د دزه‌یى، سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین و به‌ڕێز د. كاوه‌ شێروانى، سه‌رۆكى زانكۆى پۆليته‌‌كنیكى هه‌ولێر، به‌ڕێزان ڕاگر و یاریده‌ده‌رى ڕاگرى كۆلێژه‌كانى ئه‌ده‌بیات، زمان و په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور، له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانى هه‌رسێ كۆلێژه‌كه ‌و لیژنه‌ى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات و زمان و په‌روه‌رده‌ى مه‌خمورى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسى حكومى وحزبى و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و قوتابيان، به‌ هاوبه‌شى ئاهه‌نگى یه‌كترناسینى قوتابیانى قۆناغى یه‌كه‌مى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات و زمان و  په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور بۆ ساڵى (2017- 2018) به‌ڕێوه‌چوو. له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا جگه‌ له‌ پێشكه‌شكردنى وتارى هاوبه‌شى هه‌رسێ كۆلێژه‌كه‌ و چه‌ند كورته‌ وتارێك و چه‌ندین نمایش و  كارى هونه‌رى و چه‌ند گۆڕانیه‌كیش پێشكه‌شكران.

Leave a comment