سێشه‌ممه رێكه‌وتى (4/2/2020) كاتژمێر (10.30)ى به‌یانى له هۆڵى (فه‌رهادى) سمینارێك بۆ به‌رێز (د.فرست زبیر رۆژبه‌یانى) مامۆستا له به‌شى (مێژوو) به ناونیشانى (ئه‌گه‌رى دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردستانى گه‌وره له‌لایه‌ن یه‌كیتى سۆفیه‌ته‌وه 1958) سازكرا .
له سمیناره‌كه‌دا به‌رێزیان گووتى ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه بریتى یه له خوێندنه‌وه‌ى كۆمه‌لێك دوكیومێنتى ئه‌رشیفى ئه‌لمانى، كه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه رۆژئاوا و ناتۆ ترسیان هه‌یه له دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردستانى گه‌وره له لایه‌ن یه‌كێتى سۆڤیته‌وه، وه‌ك درێژكردنه‌وه‌ى پاوانخوازى سۆڤیه‌ت و داگیر كردنى ناوچه‌یه‌كى گه‌وره له رۆژئاواى ناوه‌راست به دروستكردنى كوردستانى گه‌وره.
و له درێژه‌ى باسه‌كه‌یدا به‌رێزیان باسى له سیاسه‌تى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت كرد له پاڵپشتى كردنى ده‌وڵه‌تى كوردى ، بۆ په‌لهاویشتنى بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئه‌فریقا، وه دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردى گرنگه به هۆى هه‌بوونى پیشتێنه‌ى جوگرافى گه‌وره‌ى كوردستان .