)ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى ئایارى 2019) به ئاماده‌بوونى د.قادر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن راگرى كۆلێژ‌و مامۆستا ساسان حیكمه‌ت یاریده‌ده‌رى راگر، باشترین پۆستهرو باسى ده‌رچوونى قوتابیان له كۆلێژى ئاداب هه‌ڵبژێردرا.
به مه‌به‌ستى گرنگیدان به توانانهكانى قوتابیان، بۆ یه‌كه‌مجار له زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین پێشبڕكێى باشترین پۆسته‌رى زانستى قوتابیان ئه‌نجامدرا.
دواى ئه‌نجامدانى پێشبڕكێ زانستییه‌كه له كۆلیژى ئاداب، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كى زانستى كۆلێژى ئاداب كه له مامۆستایانى به‌شه جیاوازه‌كان پێكهاتبوو، تاقیكردنه‌وه‌ى پراكتیكى له هۆلى فه‌رهادى كۆلێژى ئاداب بۆ قوتابیانى به‌شداربووى پێشبڕكێكه ئه‌نجامدرا، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتدا باشترین باسى ده‌رچوونى قوتابیانى قۆناغى چواره‌مى كۆلێژه‌كه، هه‌ڵده‌بژێردرێت.
د.حه‌كیم ئه‌حمه‌د، به‌رپرسى په‌ره‌پێدانى پڕۆگرام و ئه‌ندامى لێژنه‌كه، رایگه‌یاند: له پێشبڕكێهكهى ئه‌مڕۆدا، یه‌كێك له باشترین پۆسته‌ره زانستییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى كۆلێژ له‌نێوان قوتابیانى قۆناغى یه‌كه‌م و قۆناغى چواره‌م هه‌ڵده‌بژێردرێت.وتیشى: “هه‌ر ئه‌مڕۆ، یه‌كێك له باشترین باسى ده‌رچووى قوتابیانى قۆناغى چواره‌م هه‌ڵده‌بژێردرێت و دواتریش پۆستهرو باسى ده‌رچووانى قوتابیان به‌شدارى ده‌كه‌ن بۆ پێشبڕكێى باشترین پۆستهرو باسى ده‌رچوون له‌سه‌ر ئاستى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین”.