(ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى ئایارى 2019) دووه‌مین كۆنفراسى پڕۆژه‌ى توێژینه‌وه‌ى قوتابیان و پۆسته‌رى ئه‌كادیمى به‌شدارى كۆلێژه‌كانى زانكۆى سه‌حه‌ڵاددین له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دڵنایى جۆرى و په‌ره‌پێدانى پڕۆژگرامه‌كان له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌حه‌ڵاددن به دروشمى (( بره‌ودان به تواناكانى قوتابیان له پێشكه‌شكردنى پڕۆژه‌كانیان)) دووه‌مین كۆنفراسى پڕۆژه‌ى توێژینه‌وه‌ى قوتابیان و پۆسته‌رى ئه‌كادیمى بۆ قوتابیانى قۆناغى یه‌كه‌م و چواره‌مى سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین له هۆڵى عه‌بدوڵا حه‌داد له كۆلێژى په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆنفراسه‌دا، كه به ئاماده‌بوونى د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین و راگرى كۆلێژه‌كانى زانكۆ رێكخرا، سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین له وته‌یه‌كیدا ده‌ستخۆشى له رێكخه‌ران و مامۆستایان و قوتابیانى كۆنفراسه‌كه كرد‌و راگه‌یاند: زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین هه‌میشه پاڵپشتى كارى زانستى و نوێ ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى قوتابیان.
وتیشى: “دووه‌م ساڵه كۆنفراسى له‌وشێوه‌یه له زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش ماناى وایه كه زانكۆ پاڵپشتى هه‌موو كارێكى زانستى و ئه‌كادیمى ده‌كات”.
هاوكات د.نه‌بیل به‌ڕێوه‌رى دڵنیایى جۆریى و پڕۆگرامه‌كان له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین له وته‌یه‌كیدا، رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ كاره‌كانى كۆنفراسه‌كه پوخت كراونه‌ته‌وه‌و ویستوومانه به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى ئه‌و پۆسته‌رو پڕۆژانه هه‌ڵبژێردرێن كه هه‌وڵ و ماندووبوونى قوتابیان و سه‌رپه‌رشتیارانى پێوه‌دیاره.
له‌و كۆنفراسه‌دا، قوتابیانى قۆناغى یه‌كه‌م و چواره‌م هه‌ڵبژێردراوى سه‌ر ئاستى كۆلێژه‌كان پڕۆژه‌و پۆسته‌ره‌كانیان خسته‌ڕوو، كه دوو قوتابیانى كۆلێژى ئاداب به پۆسته‌رو پڕۆژه‌ى ئه‌كادیمى به‌شداریان كرد، دواتریش له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ‌و راگرى كۆلێژه‌كان رێز له قوتابیانى به‌شداربوو، نرا.