رێكه‌وتى 5-2-2020 به سه‌رپه‌رشتى مامۆستاى یاریده‌ده‌ر (ئارى ئه‌نوه‌ر) قوتابیانى قۆناغى سێیه‌مى به‌شى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ردانێكى زانستیان بۆسه‌نته‌رى ئۆتیزمى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى و گه‌شه پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى كه‌م ئه‌ندامانى شارى هه‌ولێر ئه‌نجامدا.
ئامانج له‌و سه‌ردانه سود وه‌رگرتن بوو له شێوازى ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتى منداڵانى ئۆتیزم و شاره‌زا بوون له رێگه‌و پرۆگرامه‌كانى چاره‌سه‌رى منداڵانى ئۆتیزم، و سه‌ره‌كیترین ئه‌و هۆكارانه‌ى ده‌بنه هۆى توش بوون به‌م نه‌خۆشیه، و باوترین جۆرى راهێنان و پرۆگرامى په‌روه‌رده‌یى و دوایى ڕۆڵى پسپۆرانى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌كو توێژه‌ر له رووى ده‌رونى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا له لایه‌ن پسپۆر‌و مامۆستایانه‌وه ئاماژه به رێنمایى پیویست كرا بۆ قوتابیان، و له سمینارێكى یه‌ك كاتژمێرى تاتۆى بابه‌ته‌كان كرا، دواتر به شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى راهێنان و پرۆگرامه‌كانى فێركارى و هۆله‌كان به‌سه‌ركرانه‌وه، و چه‌ند نمونه‌و كه‌یسێك بۆ زیاتر ئاشنا‌و فێربوون له لایه‌ن قوتابیان و مامۆستایان كارى له‌سه‌ر كرا .