پێنج شه‌ممه رێكه‌وتى 5ى كانونى یه‌كه‌مى 2019 له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى 16 رۆژه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان لێژنه‌ى قوتابیانى كۆلێژى ئاداب و زمان به هاوكارى راگرایه‌تى كۆلێژى ئاداب و زمان و هه‌ماهه‌نگى نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نى ئافره‌تان له شارى هه‌ولێر له هۆلى (خوێندنى باڵاى) به‌شى (ده‌روونزانى) سمینارێك بۆ به‌رێز(د.عمر ابراهیم عزیز)به ناونیشانى (توندوتیژى خێزان)سازكرا.
له سمیناره‌كه‌دا به‌ێزیان ئاماژه‌ى به پێناسه‌و چه‌مكى توندوتیژى كرد له رووى زمانه‌وانى و فه‌لسه‌فى و ده‌روونى كۆمه‌ڵایه‌تى و یاساییه‌وه كرد.
له درێژه‌ى باسه‌كه‌یدا باسى له جۆره‌كانى توندوتیژى خسته‌روو , دوابه‌دواى هاوكارى توندوتیژى وپاشان چاسه‌رى بۆ ئاماده‌بووان خسته‌روو