زانكۆ لەمێژینەی هەرێمدا مەبەستێك لە پەیامەكەیدا هەیە، و لە دەركەوتنی بەشی راگەیاندن تیایدا ئامانجێكی زۆر لەخۆدەگرێت كە بریتین لە:
ــ هەوڵدان بۆ بونیادنانی وێنەیەكی ئەرێنی لەلای جەماوەری ناوەخۆو دەرەكی لەسەر زانكۆكە.
ــ فێركردنی قوتابیانی هەرێمی كوردستان بە بنەمای راگەیاندن و پەیوەندییە گشتیەكان.
ــ بڵاوكردنەوەی هەر شتێك كە پەیوەست بێت بە بەشكە لە هەواڵ و بڵاوكردنەوەكان، و ئاسانكردنی ئەركی راگەیاندكار و رۆژنامەنووسان بۆ بەدەستهێنانی هەر زانیارییەك كە پەیوەست بێت بە زانكۆكە.
ــ رێنماییكردنی كۆمپانیاو دەزگاكان بەباشترین شێوە بۆ گەیشتن بە جەماوەرو رای گشتی لەرێگەی پەیوەندییە گشتییەكاندا.
ــ كارلێكردن لەگەڵ كۆمەڵگەو دەستەبەركردنی پێداویستیەكانیان لە زانیاریی و راستییە ئامارییە وردەكان.
ــ هاوبەشیكردن و پەیوەندیكردن لەگەڵ ئامرازەكانی راگەیاندن بۆ بڵاوكردنەوەی پەیامەكانی بەشەكە، و ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێی هەڵدەستێت بۆ كۆمەڵگە، و رێكخستنی چاوپێكەوتن و كۆنگرە رۆژنامەوانیەكانی بەرپرسانی ناو زانكۆ و كۆلیژ و بەش لە هەرێمدا.
ــ شوێن كەوتنی ئاراستەكانی رای گشتی لەسەر ئەو چالاكیە جیاوازیانەی كە بەشی راگەیاندن پێی هەڵدەستێت.
ــ ئامادەكردن و دەرچواندنی بڵاوكراوەو پەخشنامە (نشرات)ی تایبەت بە جێبەجێكردنی چالاكیەكانی بەش و دابەشكردنی لەناو زانكۆ و لەدەرەوەیدا.
ــ بە بەڵگەكردنی راگەیاندنی بۆ هەموو چالاكییەكانی بەش لە راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكاندا.
ــ یارمەتیدانی بەشەكانی هەموو كۆلیژەكانی هەرێم لەجێبەجێكردنی چالاكییەكان و كۆنگرە تایبەتیەكانی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكاندا.
ــ پێشكەشكردنی دیدگای راگەیاندن بۆ میدیای نوێ لە هەرێمدا لەرێگەی چالاكییەكانی بەش لەناوەخۆ و دەرەكیدا.

ستراتیژیەكان:
بەرەوپێشبردنی هاوبەشیكردن و پەیوەندیكردنی چەندایەتی و چۆنایەتی و ئامادەكردنی كارنامەی كاری راگەیاندن و دیاریكردنی دیسپلینی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكان و دانانی لێكۆڵینەوەی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكان لەبەش لە شوێنی شیاوی خۆیدا.

دەربارەی بەشی راگەیاندن