رێكخراوێكی ئەڵمانی (GIZ) و بەشی راگەیاندن هەڵمەتێكی هاوبەشیان ئەنجامدا

 

 رێكخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی بەهەماهەنگی و بەسەرپەرشتی (پ.ی.د. هۆشیار مزەفەر) سەرۆكی بەشی راگەیاندن و بەچاودێری (پ.د. قادر محەمەد) راگری كۆلێژی ئاداب ، لە رێككەوتی 3ی كانوونی یەكەم تاوەكو 21ی كانوونی یەكەمی 2020 هەڵمەتێكی پاکردنەوە و دابینكردنی كۆمەڵێك پێداویستی تایبەت بۆ بەشی راگەیاندن و چاكردنەوەی كەموكوری كارەبایی بۆ تەواوی بەشەكانی كۆلێژی ئاداب لە زانكۆی سەلاحەدین ئەنجامدا.

رێكخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی لە هەڵمەتەكەدا تێچووی دابینكردنی كامێرای چاودێری و بۆیە و نۆژەنكردنەوەی بەشی راگەیاندن لەئەستۆ گرت، هەروەها لەماوەی دوو هەفتەدا رێكخراوەكە لەرێگەی تیمێكی خۆبەخشەوە پاكردنەوە و رێكخستنەوەی كەلوپەلەكانی تەواوی بەشەكانی كۆلێژی ئاداب لە ئەستۆگرت.

وابڕیارە رێكخراوەكە بە هاوبەشی سەرۆكایەتی بەشی راگەیاندن، هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی زیاتر لە كۆلێژی ئاداب ئەنجام بدات.