سمينارى کۆلێژ

 

ئەمشەو(٩⁄٢⁄٢٠٢١)،کاتژمێر(٩-١:٣٠)،لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژه‌كه‌مان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز(د.صادق حمه‌ غریب) وەک سەرۆکی لیژنە نۆیه‌‌مین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی کۆلێژ ئامادەی بوون کە تیایدا بەڕێز (د. ھاوژین عمر محمد) لە بەشی (راگەیاندن) لە ژێر ناونیشانی(ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ھێزی نەرمی ئەمریکادا) بابەتێکێ پێشکەش کرد، لە وێبنارەکەدا ئاماژەی بە گرنگترین فەکتەرەکانی ھێزی نەرم کرد وەک دیبلۆماسیەت، پرۆگرامەکانی خوێندنی زەمالاتی فولبرایت، سینەما، پەروەردەو ڕۆشنبیری، زمان، کلتورو میدیا.

شایانی گوتنە کە وێبنارەکە ژمارەیەکی ئێجگار زۆری مامۆستایان ئامادەی بوون و، لە کۆتاییدا بە گفتوگۆی گەرمی بەشداربووان دەوڵەمەند کراو، گەنگەشەیەکی سەرکەوتووی بابەتەکە کرا