كاتژمێر 10:30ى پێشوه‌نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه 10ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019، سیمینارێك له هۆلی فه‌رهادى كۆلێژى ئاداب به‌ناونیشانى (نه‌خۆشى ئایدز) بۆ د.ابراهیم تاهیر معروف سازكرا.
به سیمیناره‌كه‌دا، د.ابراهیم به وردى باسى نه‌خۆشى ئایدزو رێگاكان و چۆنیه‌تى خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه‌ى بۆ ئاماده‌بووانى سیمیناره‌كه خسته‌ڕوو، هاوكات باسى له‌و پێشكنینانه‌ش كرد كه ئێستا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ كه‌سانى بیانى و هاووڵاتیانى هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌ر له سیمیناره‌كه‌دا، د.ابراهیم تاهیر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو له سنوورى هه‌ولێر هه‌موو رێگاچاره‌یه‌ك بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌نه‌كردنى نه‌خۆشییه‌كه گیراوه‌ته‌وه‌به‌ر.