رۆژى 14-5-2019 كاتژمێر(30:10) ى به‌یانى له هۆلى (فه‌رهادى) سیمینارێك له لایه‌ن به‌رێز(د.دلشاد زاموا) به ناونیشانى ( زانكۆى سه‌لاحه‌ددین له په‌نجه‌ره‌ى تۆرى ئینته‌رنێته‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ وێبسایتى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر رانكینگى زانكۆ) سازكرا .
له‌سه‌ره‌تادا به‌رێزیان باسى له گرنگى وێبسایتى زانكۆ‌و كه‌موكورییه‌كانى ویبَسایته‌كه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕانكینگى زانكۆى كرد .
و له درێژه‌ى باسه‌كه‌یدا باسى له پشتگوێخستنى توێژینه‌وه‌ى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان , لاوازى و كه‌موكورییه‌كانى ده‌ركه‌وتنى كتێبخانه‌و كتێبخانه‌ى ئه‌لیكترۆنى زانكۆ له ویبستایته‌كه‌دا, ڕه‌چاونه‌كردنى ماڤى خاوه‌ندارێتى له به‌كارهێنانى وێنه‌ى وێبسایت و توێژینه‌وه‌كان به پێ گه‌رانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌یان, هه‌روها تیشكخرایه سه‌ر لاوازى تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانى زانكۆ به تایبه‌ت سستى و لاوازى فه‌یسبوك و تویته‌رى زانكۆ.
و له كۆتایى سیمیناره‌كه‌دا له لایه‌ن مامۆستایانى كۆلێژه‌وه گفتوگۆیه‌كى گه‌رم كرا و چه‌ندین تێبینى و پێشنیار خرانه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌ولى هه‌موو لایه‌ك بتواندرێت زانكۆ له رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى وێبسایته‌كه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كى پرۆفشنالانه‌تر نیشان بدرێت و ئه‌م تێبینى و ره‌خنانه‌ش بگه‌یندریته به‌رپرسانى زانكۆ.
5 مرفقات