سێشه‌ممه 18ى شوباتى 2020 به ئاماده‌بوونى راگرى كۆلێژ‌و مامۆستایان، سێ سیمینارى زانستى له هۆڵى فه‌رهادى كۆلێژى ئاداب به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تادا، د.ساكار به‌هائه‌ددین موده‌ڕیس، مامۆستا له به‌شى جوگرافیا و به‌رپرسى هۆبه‌ى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى كۆلێژى ئاداب، سیمینارێكى به‌ناونیشىانى (چالاكییه‌كانى لێژنه‌ى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى پیشه‌یى كۆلێژى ئاداب له‌ماوه‌ى نێوان (2017-2019) پێشكه‌شكرد.
د.ساكار له سیمیناره‌كه‌یدا، تیشكى خسته‌سه‌ر چالاكییه‌كانى لێژنه‌كه، هاوكات باسى ئه‌و به‌ربه‌رستانه‌شى كرد كه ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م لێژنه‌كه بۆئه‌وه‌ى كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى باشتر به‌ڕێوه‌نه‌چن.
دواى ته‌واوبوونى سیمیناره‌كه‌ى د.ساكار، سیمینارێكى دیكه به‌ناونیشانى (فریاگوزارى سه‌ره‌تایى بۆ جۆره‌كانى سوتان) بۆ م.ی.زینه حسن حسێن مامۆستا له به‌شى كۆمه‌ڵناسى كۆلێژى ئاداب رێكخرا.
له سیمیناره‌كه‌دا، م.زینه جۆره‌كانى سوتان و شێوازى چاره‌سه‌رى زانستیانه‌ى سوتانى بۆ ئاماده‌بووان باسكرد، دواتر ئه‌و باسى له‌و هه‌ڵه باوانه كرد كه به‌هۆى كه‌مى شاره‌زایییه‌وه له‌كاتى سوتانى كه‌سێك یاخود ئه‌ندامێكى خێزان، تووشمان ده‌بێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، له هۆڵى فه‌رهادى كۆلێژ، سیمینارێكى دیكه بۆ ناساندنى كتێبێ مێژوویى ئه‌نجامدرا كه له‌لایه‌ن د.عه‌بدولره‌زاق ناوه‌ندیى و د.مو‌سا خدر سه‌رۆكى به‌شى مێژووى كۆلێژى ئاداب ئه‌نجامدرا.
له سییمناره‌كه‌دا، هه‌ردوو به‌ڕێزان به‌ش و لایه‌نه زانستییه‌كانى كتێبه‌كه‌یان رونكرده‌وه، كه باسكردنه له خه‌باتى قازى محه‌مه‌دو ئه‌و نامه‌و ده‌ستنووسانه‌ى كه له سه‌رده‌مى قازى و دواتر بڵاوكراونه‌ته‌وه.
دواى ته‌واوبوونى سیمیناره‌كه، كتێبه‌كه به دیاریى به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دا دابه‌شكرا.