رۆژى سێشه‌ممه رێكه‌وتى 14-5-2019 كاتژمێر(30:9) ى به‌یانى له هۆلى ( رۆشنبیرى) زانكۆى سه‌لاحه‌ددین به ئاماده‌بوونى به‌رێز سه‌رۆكى زانكۆ(د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى) ۆركشۆپى (IT) ئه‌نجام درا ده‌رباره‌ى كۆتایى هاتن به‌و ده‌وره‌یه‌ى كه بۆ به‌رپرسانى (IT) كۆلێژه‌كان رێكخرابوو به‌سه‌رپه‌ره‌شتى به‌رێزان (د.دیلان مجید رۆستم) یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى به‌یان و (د.ماردین عبدالله) به‌رپرسى (IT) سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین.
له‌سه‌ره‌تادا به‌رێزسه‌رۆكى زانكۆ چه‌ند وته‌یه‌كى باسكرد ده‌رباره‌ى ده‌وره‌ى (IT) كه بۆ به‌رپرسانى (IT) كۆلێژه‌كان رێكخرابوو.
له درێژه‌ى ۆركشۆپه‌كه‌دا به‌رێز(د.دیلان مجید) باسى له رانكینگى سایتى زانكۆى كرد‌و و باسى له چه‌ند شێوازێك كرد بۆ به‌ره‌وپێش بردنى رانكینگه‌كه, دواى به‌رێز(د.ماردین عبدالله) باسى له چه‌ند رێگاى كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى (IT) بتوانن به ئاسانى كاره‌كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن .
وله كۆتایى ۆركشۆپه‌كه بروانامه‌ى ده‌وره‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ به‌خشرا به به‌شداربووانى ده‌وره‌كه‌دا