كەركوك و هەولێر لەیاداشتەكانی حاجی عەلیخان نظام اللسطنة 1836
ناوی عەلیخان كوڕی ئاغا حەسەن خانە بە حەوت پشت دەگەڕێنەوە بۆسەر ئۆزبەك خانی كوڕی جوجی خانی مەغۆل، لەنێوان لە بنەماڵەیەكی تورك لە شاری مەراغەی باكوورى ڕۆژئاوای ئێران لەدایكبووەو لەنێوان ساڵانی (1797 – 1867) ژیاوە.
لەتەمەنی 10 ساڵی دەبێتە غوڵام (خزمەتكار)ی شازادە محمد میرزای قاجار كەدواتر دەبێتە شای ئێران، بۆ ماوەی نزیكە 60 ساڵ خزمەتی بە بنەماڵەی قاجارەكان لەئێران كردووە، لەڕووی سیاسییەوە لەو ماوەیەدا ژيانی پڕ لەهەڵبەزو دابەز بووە.
چەندین پۆستی جۆراوجۆری وەرگرتووە، كە سەرەتا بەخزمەتكاری دەستی پێكردووە، دواتر پلەكانی پارێزەرو ڕێكخەری دەرباری شاو بەرپرسی دارایی و والی لورستان و هەمەدان ناوچەكانی تری باكوری ئێرانی پێ سپێردراوە، پاشان بووە بە وەزیری داد و كاروباری ئایینی (اوقاف) لەساڵانی (1862 – 1867). هەر لەو ساڵەشدا كۆچی دوایی كردووە.
ناوبراو لەساڵی 1836دا لە گەشتێكدا بە كەركوك و هەولێر تێپەڕیوەو بە وردی باسی لەباروودۆخ و خەڵك ژمارەی دانیشتوان و بەرپرسانی كارگێڕی و سەربازی و كارو پیشەو ژمارەی دانیشتوان و ڕووبەرو كەش و هەواو ئاستی بژێوی ئەو دوو شارەی كردووە.
بێگومان ئەمەش لەڕووی مێژووییەوە گرنگی خۆی هەیە لەدەرخستنی بەشێك لەمێژووی ئەو دوو شارەیە كە بۆ توێژەران نەزانرەوە، بۆیە دەكرێت وەكوو سەرچاوەیەكی پڕ بایەخ و گرنگ بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی مێژووی شارەكانی كەركوك و هەولێر مامەڵەی لەگەڵا بكرێت.

م. دلزار صالح صادق

بەشى مێژوو – کۆلێژى ئەدەبیات  – زانکۆى سەلاحەدین

dlzar.sadiq@su.edu.krd