رێكخراوى كارابینه‌ى ئیتاڵیا


رێكه‌وتى 2019/2/20 رێكخراوى كارابینه‌ى ئیتاڵیا خولێكى (10) ڕۆژه‌یان به‌هاوكارى له‌گه‌لأ به‌شى شوێنه‌وارى كۆلێژى ئاداب بۆ فه‌رمانبه‌رانى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ سه‌ركه‌وتووى كۆتایى پێهێنا, به‌ ناونیشانى (چۆنیه‌تى پارێزگاریكردنى شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌كان و ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌كان و كه‌له‌پوورییه‌كان) دواتر بڕوانامه‌ى خوله‌كه‌ به‌خشرا له‌لایه‌ن ڕاگر و سه‌رۆكى به‌شى شوێًنه‌وار به‌به‌شداربوانى خوله‌كه‌.

پانێڵێكى تایبه‌ت به‌ ڕۆژى جیهانى زمانى دایك


رێكه‌وتى 19/2/2019 پانێڵێكى تایبه‌ت به‌ ڕۆژى جیهانى زمانى دایك له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان نوسه‌ر و شاعیر (فه‌ره‌یدون سامان) سه‌رۆكى رێكخراوى خانى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌, به‌ ناونیشانى (زمان و ئیتنیكه‌كانى كوردستان), هاوكات بابه‌تى دووه‌م له‌لایه‌ن به‌رێزیان مامۆستاى به‌شى شوێنه‌وار (د. دلشاد زاموا) به‌ناونیشانى (زمانه‌ كۆنه‌كانى كوردستان) پێشكه‌شكرا.

پانێل


رێكه‌وتى 27-2-2019 پانێڵێكى تایبه‌ت بۆ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان مامۆستایانى زانكۆ له‌ وڵاتى سلۆڤاكیا له‌ هۆڵى فه‌رهاده‌ى به‌رێوه‌چوو له‌ ژێر نناونیشانى (چیكۆسلۆڤاكیا: دوو نه‌ته‌وه‌ له‌یه‌ك وڵاتدا, چیرۆكى په‌یوه‌ستبوون و جیابوونه‌وه‌یان), هه‌روه‌ها بابه‌تى دووه‌م له‌لایه‌ن به‌رێزیان (پ.ى.د. مه‌ڕوان ئه‌لعبسى) و (پ.د. لادیسلاڤ لینۆڤیسكى) به‌ناونیشانى (سلۆڤاكیا: ژیان, كه‌لتور, كه‌له‌پور) به‌ ئاماده‌بونى به‌رێزان ڕاگرى كۆلێژ و یاریده‌ده‌رى ڕاگر و مامۆستایان و قوتابیان.

پانێل


رێكه‌وتى 5/2/2019 پانێڵێك له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان ڕاگرى كۆلێژ (پ.ى.د. زێدان برادۆستى), له‌ ژێر ناونیشانى (شوێنه‌واره‌كانى سه‌رده‌مى سه‌لاحه‌دین), به‌رێزییان _د. كامه‌ران عه‌لى) به‌ناونیشانى (خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕه‌هه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و گرنگى سوڵتان سه‌لاحه‌دین و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى) پێشكه‌شكرا.

بڕوانامه‌ى ڕێزلێنان

12/2/2019 سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین بڕوانامه‌ى ڕێزلێنانى به‌خشیه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایانى سه‌ركه‌وتوو له‌ پرۆسه‌ى دڵنیایى جۆرى بۆ ساڵى خوێندنى 2017-2018 ئه‌وانه‌ى توانیویانه‌ پله‌ى شایسته‌ له‌ پرۆسه‌كانى زانستخوازى به‌رده‌وام و فیدباكى قوتابى و هه‌گبه‌ى مامۆستا به‌ده‌ست بهێنن, بڕوانامه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌رێزییان (د. نبیل عادل فخرى) به‌رێوه‌به‌رى دڵنیایى جۆریى و په‌ره‌پێدانى پڕۆكرامه‌كان, به‌ نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌خشرایه‌ ئه‌م پۆله‌ له‌ مامۆستاییان.

دووه‌مين سيمپۆسيۆمى زانستيى نێوده‌وڵه‌تى (شوێنه‌وار و كه‌له‌پورى هه‌ولێر-اربيل)

به‌شى شوێنه‌وارى كۆلێژى ئه‌ده‌بيات به‌ هه‌ماهه‌نگى پارێزگاى هه‌ولێر دووه‌مين سيمپۆسيۆمى زانستيى نێوده‌وڵه‌تى (شوێنه‌وار و كه‌له‌پورى هه‌ولێر-اربيل) له‌ رۆژانى (8-9/ ئايار/ 2018) له‌ هۆڵى سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز (نه‌وزاد هادى) پارێزگارى هه‌ولێر و به‌ڕێز (د. ئه‌حمه‌د دزه‌يى) سه‌رۆكى زانكۆ ئه‌نجامدا، كه‌ له‌ ميانه‌يدا چه‌نين زانكۆى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپى تيايدا به‌شداربوون.

خولى تۆپى پێى بچوككراوه‌

 ئه‌مڕۆ 25ى ئادارى 2018 ، به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز د. ئاراس ئیسماعیل، یاریده‌ده‌رى ڕاگرى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات، یارى كۆتایى خولى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات له‌سه‌ر ئاستى به‌شه‌كان بۆ خولى تۆپى پێى بچوككراوه‌، له‌ نێوان ( به‌شى كۆمه‌ڵناسى قۆناغى چواره‌م و قۆناغى سێیه‌م) له‌ یاریگایى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى به‌ڕێوه‌چوو. له‌ ئه‌نجامدا یاریه‌كه‌ كۆتایى هات به‌ سه‌ركه‌وتنى قوتابیانى قۆناغى چواره‌مى به‌شى كۆمه‌ڵناسى به‌ ئه‌نجامى ( 4 – سفر). له‌ كۆتایيدا خه‌ڵات به‌سه‌ر تیپى یه‌كه‌م و دووه‌مى خوله‌كه‌ دابه‌شكرا.

ئاهه‌نگى یه‌كترناسینى قوتابیان

      ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ى شوباتى 2018، كاتژمێر 10.30 خوله‌ك، به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز د. ئه‌حمه‌د دزه‌یى، سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین و به‌ڕێز د. كاوه‌ شێروانى، سه‌رۆكى زانكۆى پۆليته‌‌كنیكى هه‌ولێر، به‌ڕێزان ڕاگر و یاریده‌ده‌رى ڕاگرى كۆلێژه‌كانى ئه‌ده‌بیات، زمان و په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور، له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانى هه‌رسێ كۆلێژه‌كه ‌و لیژنه‌ى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات و زمان و په‌روه‌رده‌ى مه‌خمورى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسى حكومى وحزبى و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و قوتابيان، به‌ هاوبه‌شى ئاهه‌نگى یه‌كترناسینى قوتابیانى قۆناغى یه‌كه‌مى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات و زمان و  په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور بۆ ساڵى (2017- 2018) به‌ڕێوه‌چوو. له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا جگه‌ له‌ پێشكه‌شكردنى وتارى هاوبه‌شى هه‌رسێ كۆلێژه‌كه‌ و چه‌ند كورته‌ وتارێك و چه‌ندین نمایش و  كارى هونه‌رى و چه‌ند گۆڕانیه‌كیش پێشكه‌شكران.

ڕۆژى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى

     ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ى نیسانى 2018 كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى له‌ هۆڵى (بارزو گۆڕه‌پانى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى) ڕۆژى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ كۆلێژى ئه‌ده‌بیات به‌ڕێوه‌چوو. له‌ ڕۆژى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى قوتابیانى سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى خوێندنى به‌شى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ پڕۆژه‌و چاڵاكى و به‌هره‌و تواناكانى خۆیان له‌ بوارى (داهێنانى زانستى، كارى ده‌ستى، توێژینه‌وه‌، كارى هونه‌رى ، بیرۆكه‌ى نوێ ) به‌شداریيانكرد.

Translate »