بەشداربوون لە دوومەمین کۆنفرانسی زانستی ھاوبەشی نێودەولەتی توێژینەوەی کوردی و فارسی

بەرێز (پ.ی.د. فۆاد رشید ) مامۆستا لە بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی بەشداری کرد لە دوومەمین کۆنفرانسی زانستی ھاوبەشی نێودەولەتی توێژینەوەی کوردی و فارسی، لە زانستگەی کوردستان لە شاری سنە لە ڕێکەوتی 8\6\2019 لە زانستگەی کوردستان شاری (سنە) ۆورکشۆپێکى پێشکەش کرد بە ناونیشانی (ڕەخنەی ئەدەبی کوردی میتۆدۆلۆژی) کە تیایدا بەشێک لە مامۆستا و قوتابیانی بەشی کوردی کۆلێژی زمان و ئەدەبیاتی زانکۆی سنە ئامادەبوون

ھەروەھا بەرێزیان توژینەوەیەکی لە کۆنفرانسەکە پێشکەش کرد بە ناونیشانی (دەقی کراوە لە ڕەخنەی ئەدەبی کوردی)
لە مەراسیمی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا لە ڕۆژی 10\6 خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن سەرۆکی زانکۆی سنەوە لە نێو سەرجەم مامۆستایانی زانکۆکانی باشووری کوردستانەوە تەنیا بەخشرایە ( د.فوئاد ڕەشید)
پر بەدل پیرۆزبایی لە برای بەرێزمان کاک دکتۆر فؤاد دەکەین نەخشە بێت لە گشت مامۆستایانی دیکەی کۆلێژەکەمان

 

Leave a comment