پەیامی پیرۆزبایی راگری کۆلێژ بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە

بەبۆنەی ھاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، د.سیروان عارەب راگری کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی پەیامێکی ئاراستەی مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

مامۆستایانی بەرێز

فەرمانبەرانی ئازیز

قوتابیانی خۆشەویست

بەناوی راگرایەتی و ئەنجوومەنی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی جوانترین پیرۆزبایتان لێدەکەین بە بۆنەی ھاتنەوە چەژنی رەمەزانی پیرۆز، لە خودای گەورە داواکارین رۆژو تاعەتی ھەموو لایەکمانی قبوڵ کردبێت و رەمەزان بووبێتە مایەی پاککردنەوەی دڵ و دەروونمان.

بەو ھیوایە ھەموومان بتوانین لە داھاتوودا بەیەکەوە خزمەتی زیاتری زانست و زانیاری بکەین و ھەولەکانمان زیاتر چر بکەینەوە بو سەرکەوتن و بەرەو پێشبردنی کۆلێژەکەمان و ھەنگاونان بەرەو کوردستانێکی پێشکەوتوو و بەھێز.

پ.ی.د.سیروان عارب صادق

راگری کۆلێژ

Leave a comment