کردنەوەی کتێبخانەو تاقیگەی بەشی پەروەردەی تایبەت

ئەمرۆ چوارشەمە رێکەوتی 12/12/2018 بەشی پەروەردەی تایبەت بە سەرۆکایەتی بەش وگشت مامۆستایانی بەش و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بەرێز پ.ی.دکتۆر مصطفى عتار و بەڕێز پ.ی.د. سعید عمر إبراهيم راگری کۆلێژ و بەڕێز پ.ی.د.سمیر جودت بلال یاریدەدەری ڕاگر و بەڕێزان گشت سەرۆک بەشەکانی کۆلێژی پەروەردە،لەمەراسیمێکدا کتێبخانەو تاقیگەی بەشی پەروەردەی تایبەت کرایەوە لەم بۆنەیەدا چەند چالاکیەک ئەنجامدرا لەلایەن قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەش.گرنگی ئەم کتێبخانەو تاقیگەیە لەوەدایە کە دەکرێتە خزمەت قوتابیان و چینی خاوەن پێداویستی تایبەت..

Leave a comment