به‌رهه‌مهينانى كورته‌ فيلميكى ئه‌نيمه‌يشنى په‌روه‌رده‌يی

ريكه‌وتي 1/11/2018 له‌سه‌ر داواى به‌رێز وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌ريمى كوردستان ,به‌ريز د پشتيوان صادق بريار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهينانى كورته‌ فيلميكى ئه‌نيمه‌يشنى په‌روه‌رده‌يي درا ، (جه‌يران صباح عبدالله ) مامۆستا له‌ كۆلێژى په‌روه‌رده‌ /به‌شى رينمايى په‌روه‌رده‌يي و ده‌روونى و به‌ريز (م .ي توانا يحيى خچر مرجان) مامۆستا له‌ كۆلێژي هونه‌ره‌ جوانه‌كان وه‌كو ستافى هونه‌رى بۆ به‌رهه‌مهينانى ئه‌م كاره‌ ده‌ستنيشان كرتن, له‌ ئه‌نجامدا كاريكى ناوازه‌ي هونه‌ري و په‌روه‌رده‌يه‌ سه‌ركه‌وتوو هاته‌ به‌رهه‌م كه‌ ماوه‌ي 12 خوله‌ك بوو و له‌و ماوه‌يه‌ دياريكراوه‌دا توانرا زياتر له‌ 30 لايه‌نى ئه‌ريني له‌بورارى په‌روه‌رده‌يي به‌رجه‌سته‌ بكريت و به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ له‌ ريكه‌وتى 17/2/2019 له‌ مه‌راسيميكى شايسته‌دا به‌ ئاماده‌بوونى زۆريك له‌ به‌رپرسانى حكومى و په‌روه‌رده‌يي نمايش بۆ ئه‌م كورته‌ فيلمه‌ كرا و تيايدا خه‌لاتى رێزلينان به‌خشرا به‌ م .جيران صباح عبدالله وه‌كو مۆنتير و م.توانا مرجان وه‌ك سيناريۆ و ده‌رهينان .

وابڕياره‌ له‌ ئاينده‌يه‌كي نزيكدا له‌سه‌ر قوتاتابخانه‌كان  بلاوبكريته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستي نمايشكردن .

Leave a comment