ئەمڕۆ رێککەوتی 10-8-2020 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ لەبەر رەچاو کردنی باری تەندروستی و بە لەبەرچاو گرتنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بە ئامادەبوونی بەڕێزان راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشەکانی کۆلێژ و سەرجەم بڕیاردەرەکانی بەش و تۆمارکاری کۆلێژ و هەردوو سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی بەیانیان و ئێواران ، بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەسەر رێنمایی و رێکارەکانی بەڕێوەچوونی خولی دووەم و هەروەها دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن و چەندین پرسی تایبەت بە کۆلێژی پەروەردە کرا.