خوێن ببه‌خشه‌ .. ژیان به‌كه‌سێكی تر ده‌به‌خشیت

 

له‌ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز ڕاگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ (پ.ی.د. سعید عمر) ، قوتابیان و فه‌رمانبه‌رانی كوليژ به‌شداریه‌کی کارایان کرد له هه ڵمه‌تی به‌خشینی خوێن كه‌ له‌لایه‌ن ڕێخراوی به‌خشینی خوێن و ژیان له‌ كۆلێژه‌كه‌مان به‌ڕێوه‌چوو .
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی قوتابیان و فه‌رمانبه‌رانمان یه‌كێكه‌ له‌ پیرۆزترین و به‌رزترین كاری مرۆیی، و هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بوون و دڵسۆزیان بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌سه‌لمێنن و له‌خۆبووردووانه‌ گشت خزمه‌تێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن .. ئێمه‌ش وه‌ك ڕاگرایه‌تی كۆلێژ سوپاس و پێزانینمان هه‌یه‌ بۆ گشت ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ پیرۆزه‌ به‌شداربوون و هیوای به‌رده‌وامی و درێژه‌دان به‌م كاره‌ مه‌زنانه‌ ده‌خوازین .

 

ڕاگریه‌تی كۆلێژ

Leave a comment