دوارۆژى ئۆتۆمبێڵى كاره‌بايى

دوارۆژى ئۆتۆمبێڵى كاره‌بايى
6-11-2018:به‌روار
شوێن: تاقيگه‌ى بينايه ى به‌شى فيزيك
ئۆتۆمبێڵى كاره‌بايى يه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ خوازراوه‌كانى ئێستا و دوارۆژه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆيه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌فيرۆدان و به‌كارهێنانى سه‌رچاوه‌ سنورداره‌كانى زه‌ويه‌ و ده‌بێته‌ هۆى به‌كارهێنانى ووزه‌ى سه‌وز بۆ دوارۆژ كه‌ كاريگه‌ريه‌كى ئه‌رێنى ده‌بێت به‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى گازه‌ دوانه‌ئۆكسيدى كاربۆن له‌ چينى هه‌واى زه‌وى و چاره‌سه‌ركردنى چينى ئۆزۆن و پشت به‌ستنى زيارت به‌ سه‌رچاوه‌ى دانه‌براوى ووزه‌ى خۆر و ووزه‌ى هايدرۆكاره‌بايى.
شێواز و بنچينه‌كانى ئۆتۆمبێڵى كاره‌بايى بريتيى له‌ فيزيا كه‌ خۆى ده‌گرێت له‌ پاترى ليثيۆم-ئايۆنى وه‌ك سه‌رچاوه‌ى ووزه‌ى ئۆتۆمبێل كه‌ به‌هۆيه‌وه‌ بزوێنه‌رى كاره‌بايى ئۆتۆمبێڵكه‌ كارده‌كات به‌ڵام به‌ شێوازێكى نيمچه‌ ساده‌تر به‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێڵى به‌نزين و گاز و غاز.
ئه‌م سيميناره‌ به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌ك مامۆستاى به‌شى فيزيك و سه‌رۆكى به‌ش ئه‌نجام درا

Leave a comment