روونکردنەوەیەک لە راگەیاندنی کۆلێژی پەروەردەوە سەبارەت بە دکتۆر فەرهاد پیرباڵ

چەند رۆژێکە بەڕێز دکتۆر فەرهاد پیرباڵ مامۆستا لە بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژەکەمان لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کەوتووەتە بڵاوکردنەوەی نووسینی بێ مانا و تەشهیرکردن بە راگرایەتی کۆلێژ بەوەی راگرایەتی کۆلێژ رێگری لە بەڕێزیان کردووە لە ئەنجامدانی سیمینار، بۆ بەرچاوڕوونی هەموولایەک ئەم چەند خاڵە وەک روونکردنەوە بۆ رای گشتی و لایەنە پەیوەندارەکان رادەگەیەنێن:.

بەڕێز د. فەرهاد پیرباڵ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە میلاکی گوازراوەتەوە بۆ کۆلێژەکەمان و لەو ماوەیەدا بەهیچ شێوەیەک وەک مامۆستایەکی زانکۆ پابەندی دەوامکردن و گوتنەوەی وانە نەبووە و تەنها مووچەی وەرگرتووە، راگرایەتی کۆلێژ لەمەدا رەچاوی دۆخی تەندروستی ناوبراوی کردووە.

دوای ئەو بارودۆخەی کە پار ساڵی بەسەر بەڕێزیاندا هات و دوای گەڕانەوەی بۆ دەوام، بە ڕەچاوکردنی باری دەروونی ناوبراو، پێمان باش بوو ئەرکی سەرۆکایەتی لیژنەی رۆشنبیری کۆلێژ بە بەڕێزیان بسپێرین کە ئەرکی رێکخستنی سیمینارە بۆ مامۆستایان و قوتابیان لە بوارە بوارە جیاجیاکاندا.

بەڕێزیان لە رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ١٣/٢/٢٠١٩ سیمینارێکی بەناونیشانی داهاتووی ژن، رابردووی پیاو لە هۆڵی د.عەبدوڵڵا حەداد پێشکەش کرد و بۆ ئەم مەبەستەش راگرایەتی کۆلێژ گشتاندنی بۆ گشت بەشەکان دەرکرد و بەڕێزان راگر و یاریدەدەری راگر و ژمارەیەک لە مامۆستایان بەشدارییان لەو سیمینارەدا کرد.

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ٢٠/٢/٢٠١٩، بڕیاربوو سیمینارێک بۆ قوتابيان سةبارةت به دلنيايى به خو بوون ئەنجام بدرێت و بۆ ئەمەش رێککارەکان گیرایە بەر و مامۆستایانی گشت بەشەکان ئاگادارکرانەوە بۆ ئامادەبوونیان لەو سیمینارە.

بەڕێز د. فەرهاد پیرباڵ بەبێ گەڕانەوە بۆ راگرایەتی کۆلێژ رۆژی سێشەممە رێککەوتی ١٩/٢/٢٠١٩ باش دةواى رةسمى هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی ئاگاداری لەناو کۆلێژ بەوەی رۆژی چوارشەممە سیمینار ئەنجام دەدات كه دةبوايه روزى دووشةممه بلاوى بكردباوه و رۆژی چوارشەممە لە کاتی بەڕێوەچوونی سیمناری بڕیار لێدراو لەناکاو دکتۆر فەرهاد و ژمارەیەک قوتابی کە زۆربەیان قوتابی کۆلێژەکانی دیکەی زانکۆ بوون خۆیان کرد بەناو هۆڵی سیمینارەکە و بەڕێزیان رێگەی نەدا سیمینارەکە بەڕێوەبچێت، لەدوای گفتوگۆ و راوێژی بەڕێز یاریدەدەری راگر لەگەڵیدا ئەوەی پێدرا کە هۆڵێکی دیکەی بۆ دابین كراوه (هولى راكرايةتى) بۆ پێشکەشکردنی سیمینارەکەی بەڵام بەڕێزیان ئامادەنەبوو بچیتە هۆڵێکی و بە جنێودان و وشەی نەشیاو بە یاریدەدری راگر و کۆلێژ کە ئەمەش دوورە لە رەوشت و پیشەیی مامۆستای زانکۆ بۆیە ناچاربووین کە گوێ بە قسەکانی نەدەین و جێی بهێڵین، بۆیە خۆی و ئەو قوتابیانەی کە تەنها بۆ وێنەگرتنی هاتبوون چوونە گۆڕەپانی ناو کۆلێژ تا تەواوبوونی دەوام بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک رێگرییان لێ بکات بۆخۆیان کۆببوونەوە و دواتریش بەخواستی خۆیان کۆلێژیان بەجێهێشتووە و تەنانەت لەکاتی گردبوونەوەیشیان خودی راگری کۆلێژ سەردانی کردن و بەوپەڕی رێزەوە قسەی لەگەڵ کرد، بەڵام بەڕێزیان ئامادەنەبوو گوێ لە کەس بگرێت و بگرە بە وشەی نەشیاویش وەڵامی دەدایەوە.

بابەتی ئەو سیمینارەی کە بەڕێز د. فەرهاد پیرباڵ دەست نیشانی کردبوو بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە زانکۆ و قوتابیانی کۆلێژەکەمانەوە نییە و بەڕێزیان دەیویست قسە لەسەر کۆبوونەوەی رۆژی ١٨ی شوباتی پەرلەمانی کوردستان بکات، لە کاتێکدا ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیمان بە یەکڕیزی ناو ماڵی کورد هەیە نەک قسەکردن لەسەر ئەو پرسانەی کە تارادەیەک بوونەتە خاڵی ناکۆکی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، هەروەک پێشتریش لە لایەن راگرایەتی کۆلێژەوە لەگەڵ بەڕێزیان لەسەر ئەو پرسە قسە کراوە کە ئەو سیمینارانەی لەلایەن ئەو کەسانەی پێشکەش دەکرێت دووربێت لە بابەتی سیاسیی و ئایینی.

بۆئەوەی کەشی ناو کۆلێژ و شیرازەی خوێندن تێک نەچێت و ئەوەی بەڕێز د. فەرهاد پیرباڵ ئەو ئەکە نەقۆزێتەوە کە پێی سپێردراوە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی بە راگری کۆلێژ دراوە، بەپێی فەرمانی کارگێری ژمارە (2/2/316 ) لە رێککەوتی ( 2019/ 2/ 21) بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی لیژنەی رۆشنبیری کۆلێژ، واتا لەو رێککەوتەوە بەڕێزیان هیچ ئەرکێکیان لەو لیژنەیە نەماوە، هاوکات ناکرێت هەموو سیمنیارەکانی کۆلێژ لە لایەن بەڕێزیانەوە ئەنجام بدرێت و ئەم پرسە رێگەپێدراو نییە.

بەڕێزیان مامۆستایە لە کۆلێژەکەمان و ناکرێت ئەرکی سەرەکی خۆی کە وانەگوتنەوەیە جێبەجێ نەکات و بە دروستکردنی گەڕەلاوژە لەناو کۆلێژ ئیستیغلالی ئەو بکات کە تەنها سیمینار ئەنجام بدات و وانە نەڵێتەوە.

بۆ بەرچاوروونی هەموولایەک راگرایەتی کۆلێژ بەهەموو شێوەیەک رەچاوی دۆخی تەندروستی و دەروونی بەڕێز د. فەرهاد پیرباڵی کردووە و چەندین جار ناوبراو بە مەستی هاتووەتە کۆلێژ و لەناو هۆڵی وانەگوتنەوە لەهۆش خۆی چووە و چەندین جار رشاوەتەوە، کە ئەمەش دوورە لە ئاکاری مامۆستای زانکۆ کە ئەرکی پەرورەردەکردنی نەوەکانمانە.

راگرایەتی کۆلێژ ئاگاداری بەڕێز دکتۆر فەرهاد پیرباڵ دەکاتەوە کە وەک هاوپیشەکانی دیکەی پابەندی دەوامکردن بێت، بەپێچەوانەوە رێککاری کارگێری پێویست لەبارەیەوە دەگیرێتەبەر، هاوکات راگرایەتی کۆلێژ بەهیچ شێوەیەک رێگە بە بەڕێزیان نادات سیمینار لەسەر بابەتێک پێشکەش بکات کە پەیوەندی بە بابەتی پەروەدەیی و رۆشنبیرییەوە نەبێت و بەبێ رەزامەندی راگرایەتی هیچ کەسێک بۆی نییە سیمینار لەناو کۆلێژ پێشکەش بکات.

ئەگەر بەڕێزیان سوور بێت لەسەر ئەوەی پابەندی دەوامکردن نەبێت و بەردەوام بێت لە تەشهیرکردن بە راگرایەتی کۆلێژ، ناچاردەبین رێککاری کارگێری و یاسایی بەرامبەر بەڕێزیان بگرینەبەر و ئەنجوومەنی کۆلێژ لەمبارەیەوە هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر.

Leave a comment

rtp lakutoto prediksi lakutoto situs toto situs toto situs togel slot gacor toto togel 4d lakutoto laku toto laku toto laku toto laku toto slot gacor lakutoto lakutoto lakutoto lakutoto situs toto lakutoto agen togel terpercaya situs togel slot gacor toto macau toto togel situs toto situs toto lakutoto situs togel slot gacor bandar togel lakutoto lakutoto situs togel toto slot situs toto situs toto lakutoto lakutoto lakutoto situs toto togel 4d lakutoto situs toto laku toto lakutoto lakutoto toto slot lakutoto toto togel lakutoto situs toto agen togel lakutoto situs toto lakutoto slot gacor toto slot lakutoto bandar togel situs toto lakutoto lakutoto situs toto situs toto situs toto toto togel situs toto dapurtoto dapurtoto dapurtoto dapurtoto dapurtoto situs toto bandar togel situs toto situs toto toto macau toto togel situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto dapurtoto toto togel toto slot toto slot bandar togel situs toto bo togel situs toto toto togel situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto