22/12/2019 زنجیرە وۆركشۆپی 1st Moodle Platform Workshop-EDU بۆ یەكەم گرووپی مامۆستایان لە كۆلێژى پەروەردە لە ژێر چاودێرى بەڕێز ڕاگری كۆلێژى پەروەردە (پ.ی.د. سعید عمر أبراهیم) وە لە لایەن لێژنەى مودڵ سەركەوتووانە ئەنجام درا، ئامانج لەم زنجیرە وۆڕكشۆپانە ڕاهێنانى تەواوى مامۆستایانى كۆلێژى پەروەردەیە لەسەر ئاشنابوون و چۆنیەتى بەكارهێنانى سیستەمى بەڕێوەبردن و فێربوون (موودڵ)، ئەم وۆركشۆپانە هەموو هەفتەیەك ئەنجام دەدرێت لەڕۆژانى یەكشەممە و دووشەممە و پێنج شەممە بۆ هەموو مامۆستایانى كۆلێژەكەمان لەسەر شێوەى گروپ. ماوەى پێویست بوَ ئەنجامدانى هەر وۆركشۆپێك 3 كاتژمێر دەخایەنێت، ئەم وۆركشۆپانە ئەنجام دەدرێت لە كوَلێژى پەروەردە / لقى كۆمپیوتەر / تاقیگەى كۆمپیوتەرى 1.