سمیناری Restoration of an Ancient Manuscript

لەزنجیرەی چاڵاکیەکانی بەشی کیمیا ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 2021/10/12 سمینارێک پێش کەش کرا
لە لایەن بە رێز ماموستا كامران بشیر حسێن بەناونیشانی.
Restoration of an Ancient Manuscript
لەسیمینارەکە بەڕێز مامۆستا کامەران باسێکی پوختی هۆکارەکانی تێکچوون و هەڵوەرانی پەڕاوەکانی کرد کە لەبەرچی و بەخێرایی چ پەڕاو یان پێستە یان هەر ئامرازێکی تری لەسەر نووسراو دووچاری تێکچوون دەبێت بەهۆی کارلێکە کیمیاییەکانی ناتەندروست هەڵگرتنیان. ئینجا بەکورتی باسی کرد کە چۆن دەتوانرێت پارێزگارییان لێ بکرێت لە شێوازی بەکارهێنان و هەڵگرتنان. لەکۆتاییدا لەلایەن سەرۆکی بەش پێشنیار کرا کە سیمینارێکی لە جۆرە پێشکەش بکرێت بۆ فەرمانبەرانی پەرتووکخانەی ناوەندی زانکۆ بەمەبەستی پاراستنی ئەم بەرهەمە کۆنانەی کە پێدەچێت بەشێوازێکی تەندروست و زانستی پارێزگارییان لێ نەکرێت.

Leave a comment