سەرلەبەیانی رۆژی 3شەممە رێککەوتی 29-6-2021 مەراسیمێکی رێزلێنان بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژ بەڕێز د.سعید عمر ابراهیم و بەڕێز یاریدەدەری راگر د.سمیر جودت بلال و زۆربەی مامۆستاکانی بەشی بیرکاری لە یەکەی کۆمپیوتەر و ئای تی بەبۆنەی خانەنشین بوونی بەڕێز د.سەلار مصطفی مجید رێکخرا . لەم مەراسیمەدا راگری کۆلێژ سوپاسی بەڕێزیانی کرد کە ساڵانێکی زۆرە خزمەتی زانکۆ بە گشتی و کۆلێژی پەروەدە بە تایبەتی دەکات.
هەروەها رۆژى چوارشه‌ممه رێکەوتی 30/ 6/ 2021 سه‌رۆكايه‌تى به‌شى ماتماتيك بەسەرپەرشتی بەرێز سەرۆکی بەش (پ.ی.د.رشاد رشيد ) وە به ئاماده‌بوونى ڕاگرى كۆلێژ بهريز (پ.ی.د. سعيد عمر) و به‌ڕێز ياريده‌ده‌رى ڕاگرى كۆلێژ (پ.ي.د.سمير جودت) و لێپرسراوی یەکەی زانستی و خوێندنی باڵای کۆلێژ بەرێز (پ.د.حکمت محمد) و وە بە یاوەری بەرێزان (پ.ی.د. ئیدریس هەرکی) و بەرێز (پ.ي.د.سەردار پیرخدر) و مامۆستايانى بەش ، هه‌ڵسا به سازدانى مه‌راسيمێكى تايبه‌تى ڕێزلێنان بە هەمان مەبەست بۆ به‌ڕێز دكتۆره (سەلار مصطفى مجید) كهخزمهتێكى گه‌وره‌ى به كۆلێژی پەروەردە بەگشتی و بەشی ماتماتيك بە تایبەتی كردووە وە ساڵانێکی زۆر خزمەتی بەشی ماتماتیک و قوتابيانی (بەکالۆريۆس و خوێندنی باڵا) لەزاکۆکەمان کردووە. لهمهراسيمهكه چه‌ند وته‌يه‌ك پێشكه‌شكران سه‌باره‌ت به بهريزيان و کار و خزمەت و یادگاریە زێرینەکانیان، پاشان به چه‌پكه گول و لۆگۆى تايبه‌ت و نيوه‌ڕۆ خوانێك ڕێزيان لێ نرا