مەراسیمێک بەبۆنەی خانەنشین بوونی بەڕێز(پ.د.عمر جه‌باری)

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی 30-9-2021 به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی به‌شی ڕێنمایی ده‌رونی به‌ڕێز(پ.ی.د.محمد محی الدین صادق) و بڕیارده‌رو مامۆستایانی به‌ش و قوتابیانی به‌شه‌كه‌مانه‌وه‌، له‌مه‌راسیمێكی شكۆداردا ڕێزله‌به‌ڕێز(پ.د.عمر جه‌باری) گیرا، به‌بۆنه‌ی خانه‌نشین بونی به‌ڕێزیانه‌وه‌ وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ ته‌مه‌نێك له‌ماندوبون و شه‌ونخونی و په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی گه‌نجانی وڵات. له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی به‌شی ڕێنمایی ده‌رونی له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌ته‌مه‌نێك له‌هه‌وڵ و ماندوبون و شه‌ونخونی به‌ڕێزیانكرد و خه‌ڵاتی تایبه‌تیشی پێشگه‌شكرد، له‌هه‌مانكاتدا به‌ڕێز(پ.د.عمر جه‌باری) له‌وته‌یه‌كدا له‌لای خۆیه‌وه‌ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ش و سه‌رجه‌م مامۆستایان و قوتابیانی به‌شه‌كه‌ كرد بۆ ئه‌و مه‌راسیمه‌ شكۆداره‌، له‌لایه‌كیتره‌وه‌ قوتابیان خه‌ڵاتی تایبه‌ت به‌خۆان پێشكه‌شی به‌ڕێزیانكرد.

هه‌رله‌هه‌مان بۆنه‌دا، خه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی به‌ش پێشكه‌شی چوار مامۆستای به‌شه‌كه‌مان به‌ڕێزان(د.لمیاء كمال، د.تانیا وصفي، د.كازم زرار، د.فاتیمه‌ دەرويش) كرا، به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆراو ئه‌وخزمه‌ت و ماندوبونه‌ی پێشكه‌شی به‌شه‌كه‌یانكردووه‌

Leave a comment