نمایش و هه ڵسەنگاندنی پۆستەرەکان لەبەشی زمانی کوردی و پێشانگای شێوەکاری

 

لەچوارچێوەی چالاکیە بەردەوامەکانی بەشی زمانی کوردی، و لەژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژی پەروەردە ( پ.ی.د.سعید عمر ابراهیم)، و بەئامادەبوونی بەرێزان (پ.ی.د. عبدالستار صالح ) بەرپرسی کاروباری زانستی و خوێندنی باڵای کۆلیژەکەمان و سەرۆکی بەشی زمانی کوردی د.گۆران سۆران، و کۆمەلێک لە مامۆستاو قوتابیانی بەشی زمانی کوردی، پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ قوتابی دەست ڕەنگین (ساوێن سالم) بەڕێوەچوو، و ھەروەھا نمایش وهەڵسە نگاندن بۆ پۆستەرەکانی قوتابیانی پۆلی یەك بۆبابەتی کارامەییە ئەکادیمیەکان، و پۆستەری توێژینەوەی قوتابیانی قۆناغی چوارەم ئەنجام درا. ئەندامانی لێژنەی هەڵسەنگاندنی پۆستەرەکانی بەشی زمانی کوردی بریتی بوون لە:

د.گۆران سۆران
م.سامان احمد
م.ی. سەرکەوت سعدی

بەھیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیانمان

Leave a comment