چالاکیەکانی مانگی ٤ی بەشی کیمیا


-ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٥-٤-٢٠٢٢ سیمینارێک پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز د. سعاد نجم الدین لەژێر ناونیشانی

smart textile and clothing.
– ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٢-٤-٢٠٢٢ سیمینارێک پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز د. ئاواز جمیل لێپرسراوی دڵنیایی جۆری بەشی کیمیا لە ژێر ناونیشانی رێنماییەکانی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان سەبارەت بە چەند ڕێنماییەک بۆ ئەم ساڵی خوێندن، کە تیایدا جەخت کرایەوە لەسەر ئەبدەیت کردنەوەی پڕۆفایلی مامۆستایان و دانانەوەی ئەو وانانەی هەر مامۆستا یەک دەیڵێتەوە و ئەپڵۆدکردنی چالاکیەکانیان.
-ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی میدتێرمی سیمیستەری دووەمی قۆناغەکانی ١و ٢ و ٣ کە خوێندنیان بە شێوەی سیمیستەراتە.
– ئەنجامدانی دووەم تاقیکردنەوەکانی میدتێرمی قۆناغی ٤ کە خوێندنیان بەشێوەی خوێندنی ساڵانەیە.
– ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٩-٤-٢٠٢٢ سیمینارێک پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز د. ازاد صدیق صدرالدين لە ژێر ناونیشانی
Study of some changes in the properties of recycled PVC.
کە تیایدا بەڕێزیان باسی ئەم گۆڕانکارییانەی کرد کە ڕوودەدەن لە سیفەتەکانی پۆلیمەری

PVC

دوای ڕیسایکلکردن

. تاوتوێکردنی کۆتایی پڕۆژەی توێژینەوەکانی قوتابیانی قۆناغی چوارەم لە بەروارەکانی ٢٦و ٢٧ ی مانگی چوار لەگەڵ نمایشکردن و هەڵسەنگاندنی پۆستەری پڕۆژەی توێژینەوەکانی هەمان قۆناغ و هەڵبژاردنی باشترین یەکەم و دووەم و سێیەمی پڕۆژەی توێژینەوەکان.

Leave a comment