ڕێورەسمى تایبەت بە خانەنشین بوونى بەڕێز پ.ی. د.حسین على 

 

سەرلەبەیانى رۆژى چوارشەممە بەروارى 7/7/2021 رێوڕەسمێكى شایستە بەبۆنەى خانەنشینبوونى بەرێز (پرۆفیسۆرى یاریدەدەر د. حسین على ولی) لە بەشى ئینگلیزى رێكخرا لە بە ئامادەبوونى بەڕێز ڕاگرى كۆلێژ (پ.ى.د. سعید عمر ابراهیم) هەروەها یاریدەدەرى ڕاگرى (پ.ى. د. سمیر جودت بلال) وە هەروەها سەرۆكى بەشى زمانى سریانى بەڕێز ( د.سلام نعمە هرمز) وە بەشێك لە مامۆستایانى بەشى زمانى ئینگلیزى. لەم بۆنەیەدا چەند ووتەیەك پێشكەشكرا وە دیارى ڕێزلێنان پێشكەشكرا.ئەوەى شایەنى باسە كە وێراى وتەى بەڕێز ڕاگرى كۆلێژ ژیاننامەى (د. حسین) خوێندرایەوە لەلایەن بەڕێز (د. دلۆڤان سیف الدین) دواتریش ( د. حسین) وتەى خۆى پێشكەش كرد. لە كۆتاییدا (د. رەوشەن) سەرۆكى بەشى زمانى ئینگلیزى ووتەیەكى پێشكەش كردو سوپاسى هەوڵ و ماندووبوونى (د. حسێن) ى كرد كە هەر لە یەكەم رۆژى دەست بەكاربوونى وەك یەكەم سەرۆك بەش و ئەندازیارى دامەزرێنەرى ئەو بەشە لە كۆتایى نەوەدەكان تاكو دوا ساتەكانى خزمەت كردنى بەو بەشە. ڕێوڕەسمەكە كۆتایى هات بە پێشكەشكردنى دیارى شایستە بە (د. حسێن ) و دابەش كردنى شیرنەمەنى بەسەر ئامادەبووان و گرتنى وێنەى بە كۆمەڵ لەگەڵ (د. حسێن).

Leave a comment