کۆتا یاری خولی تۆپی پێ لە کۆلێژی پەروەردە

ئیمرۆ بە ئامادەبوونی بەڕێزان پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتور سعيد عمر إبراهيم و بەڕێز یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سمیر جودت بیلال و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلیژی پەروەردە کۆتا خولی تۆپی پێی بچوککراوەی کۆلێژەکەمان بەڕێوە چوو کە لە لایەن یەکەی وەرزشی کۆلێر کرابۆوە کە پێک هاتبوون لە ٢٩ تیپ کە ئیمرۆ کۆتایی خوڵەکە بەرێوە چوو لە نێوان قوتابیانی بەشی زمانی کوردی و لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی کۆلیژ دەرئەنجام یارییەکە کۆتا هات لە بەرژەوەندی قوتابیانی به‌شی زمانی کوردی ٢.٣ لە کۆتاییدا لەلایەن بەرێزانی کۆلێژەکەمان خەلات بەسەر براوەی یارییەکەو ناوبژیوانانی یارییەکە و باشترین یاریزان و باشترین گۆڵچی و گۆلکاری خولەکە دابەش کرا

Leave a comment