ئاهه‌نگى رێزلێنانى دڵنيايى جۆرى له رۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 14-02-2019 راگرايه‌تى كۆلێژى په‌روه‌رده هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى ئاهه‌نگێكى رێزلێنان بۆ پۆلێك له مامۆستا به‌رێزه‌كانى كۆلێژى په‌روه‌رده كه ئاستى به‌رزيان هێناوه له پرۆسه‌ى دڵنيايى جۆرى له ساڵى خوێندنى 2017-2018. هه‌ر له هه‌مان ئاهه‌نگ, رێز له مامۆستاى به‌شى فيزيك (پ.ى.د.هيوا ياسين عبدالله) گيرا بۆ ئه‌و هه‌وڵ و ماندوبوونه‌ى كه ئه‌نجاميدا بۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين به درێژايى راژه‌كه و ئێستاش (له‌سه‌ر داواكارى خۆى) خانه‌نشين كرا. خزمه‌تى ناوبراو كاريگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بووه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين له‌زۆربه‌ى بواره‌كان له ئاستى ناوخۆيى و جيهانى. گشت ستافى كۆلێژ هيواى سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازيان بۆ كرد و چه‌نده‌ها هێماى رێزلێنانيان پێشكه‌ش به ناوبراو كرا.