له زنجیرەى چالاکییەکانى بەشى پەروەردەى تایبەت.. ئەمرۆ سێ شەممە ئەم سیمینارانەى لاى خوارەوە پێشکەش کران..
• سیمینارى یەکەم كاتژمێر (١٢) نیوەڕۆ لەلایەن دکتۆرە (اسیل اسحاق) پێشکەش کرا لەژێر ناونیشانى:
(الاحتراق النفسي في ظل جائحة كرونا) .
کە تیایدا تیشک خرایە سەر سووتانى دەروونى لەژێر کاریگەرییەکانى پەتاى کرۆنا، لە میانى سیمنارەکە ئاماژە بە چەندین لێکوڵینەوەى زانستی لەمبارەیەوە درا، داتاکان خرانەڕوو لەبارە رێژە و ئاستى سووتانى دەروونى، دواتر سیمینارێست باسى لە چەندین رێگە و دەرچەکانى ئەم سووتانە دەروونییە کرد، لە دواى گفتۆگۆ و راگۆڕینەوە لەلایەن مامۆستایانى بەشدار بوو کۆتایی بە سیمینارەکە هات.
• سیمینارى دووەم کاتژمێر (٨:٣٠) ى ئێوارە لە رێگەى ئۆنڵاین لەلایەن دکتۆرە (سامراند) پێشکەش کرا لەژێر ناونیشانى :
( رێنمایی بۆ هاوڵاتیان بە گشتی و تووشبووانى پەتاى کرونا بە تایبەتی لە کات تووش بوون و دواى تووش بوون بە پەتاکە لە روانگەى ئەزموونى تایبەتى خۆیەوە).
لە میانى سیمینارەکە دکتۆرە سامراند زۆر بە وردی تیشکى خستە کاریگەرییەکانى ئەم پەتا نەگریسە لە کاتى تووش بوون و دواى تێپەڕاندنى پێویستە چى بکرێت و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەین. هەروەها چەندین زانیارى پزیشکى پێویست و جۆرەها پشکنینى زەرورى بە بەشداربووانى سیمینارەکە ناساند کە پێویستە کەسى تووشبوو فەرامۆشیان نەکات و بەدواداچوونى بارى تەندروستی خۆى بکات تا ماوەیەک، گشت ئەو زانیارییانەى لەم سیمینارە خرانەڕوو لە ئەنجامى پشکنینی زانستی ورد بە راوێژ لەگەل دکتۆرى پسپۆرمەند و ئەزموونى تایبەتى خۆى لەگەل ئەم پەتا نەگریسە خستە بەرباس و لێداوان، شایانى باسە مامۆستایانى بەشداربوو بە تێبینى و سەرنجەکانیان سیمنیارەکە زیاتر دەولەمەند کرا.