ناونيشانى سميناريك بوو لهبهشى زمانى كوردى پێشكهشكرا لهلايهن بهريز (د.ريبوار محمد مهلازاده) لەبارهى ناساندنى کتێبى (زانستى دەق لە ئەدەبدا)، ئەم كتێبە لێكۆڵینەوەیەکە لەسەر سروشتى دەق و پێوەرەکانى دەق و دەقى ئەدەبی، كە (393) لاپەڕە لەخۆی دەگرێت و لە سێ بەش پێكهاتووە.
بەشێوەیەكی گشتی ناوەرۆكی ئەم كتێبە باس لە دەق دەکات لە ڕووى زانستی زمان و ئەدەبیاتناسییەوە، کە ئەم ڕەهەندە سەرەکیانە لەخۆى دەگرێت:.
• چەمك و پێناسەى دەق و مێژووی دەق
• زانستی دەق و پێوەرەكانی دەقێتی
• چەمکى لیكدانەوە و شیكردنەوە و ساغكردنەوە دەق
• دەقی ئەدەبی لە ژێر فەوكسی لقەكانی ئەدەبیاتناسیدا، دەقى ئەدەبى لە ڕوانگەى مێژووى ئەدەبى و میتۆدە ڕەخنەییەکان و تیۆرەکانى ئەدەب خراوەتەڕوو.
لەناو ئەم تەوەرانەدا چەندین ناونیشانى ترى پەیوەست بە دەق و سروشتى دەقى لەخۆ گرتووە. لەبەشى سێیەمدا، بەشێوەیەکى پراکتیکى باس لە پێوەرەکانى دەقێتى شیعرى کوردى دەکات.
ئەم كتێبە سەرچاوەیەکى نوێیە لەسەر ماناو دەلالەتەکانى دەق.
لەم سیمینارەدا تیشک خرایە سەر چەند برگەیەک لە دەق و زانستى دەق باس لەو تەوەرانە کرا، کە بۆ یەکەم جارە لە سەرچاوەیەکى ئەکادیمیدا خراونەتەڕوو، وەک فۆرم و قەبارەى دەق و ئاستى دەق و خوینەر و نووسەر و ڕێگاکانى تێگەیشتن لە دەق و دەقییەتى شیعرى کوردى و شێوازى ساغکردنەوەى دەق و دەستنووس.
لهكۆتاييدا به پرسيارو سهرنجى ئامادهبووان بابهتهكه دهوڵهمهندتر كرا .