وەک بەشێکی تەواو کاری بۆ خوێندن دکتۆرا، دووشەممە ڕێکەوتی 15|2|2021 کاتژمێر 10 لیژنەی دڵنیایی جۆری و پرۆگرام بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی خوێندنی باڵا لە بەشی ماتماتیک هەڵسان بە سازدانی سمینارێک بۆ کاندیدی دکتۆرا شادان عبدالقادر لە ژێر ناونیشانی Graded I-prime sub module
لەسەرەتا دا، قسەکار ئاماژەیەکی پوختی کرد بۆ ناوەڕۆکی بابەتەکە و دواتر چەندئەنجامێکی نوێی بەدەستهاتووی خستەڕوو سەبارەت بەبابەتەکە. لە کۆتایی دا مامۆستایانی بەشداربوو بابەتەکەیان دەوڵەمەند کرد بە پرسیار و تێبینیەکانیان.