لە درێژەی زنجیرە کار و چالاکیەکانی بەشی کیمیا ڕێکەوتی ٩-١١-٢٠٢١ لە هۆڵی ژمارە یەکی بەشی کیمیا، لە ژێر ناونیشانی لە مردنی ڕەشەوە بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەڕێز سەرۆکی بەش د. دلێر دڵشاد غفور، سیمینارێکی پڕ سوودی پێشکەش بە مامۆستا یانی ئامادەبووی سیمینارەکە کرد. لەسیمینارەکە بەڕێز یان باسی گرنگترین ئەو پەتاییانەی کرد کە بەدرێژایی مێژوو دووچاری مرۆڤایەتی بوونەتەوە لەگەڵ گرنگترین هۆکارەکانی خۆپارێزی و کوتانەکانی کە بەکارھاتوون ، لەگەڵ لێکچوون وجیاوازییەکانی پەتا جۆراوجۆرەکان لە دەرکەوتنی نیشانەکان و خستنە ڕووی ئامارێکی گشتی ژمارەی تووشبووان و مردووان بۆ گرنگترین پەتاکان. سیمینارەکە دەوڵەمەند کرا بە چەند پرسیارێک و وەڵام دانەوەیان.