لە بەروارى ٢١/١١/٢٠٢١ رۆژى یەک شەممە لە ڕێوڕەسمێکى شایستەدا بەشى زمانى ئینگلیزى پێشوازى لە قوتابیانى قۆناغى یەکەم کرد. ستافى مامۆستایان و قوتابیانى قۆناغەکانى ترى بەش ئامادەى ڕێوڕەسمى پێشوازیەکە بوون. مامۆستایانی بەش لە چوارچێوەى چالاکیەکەدا وتاریان پێشکەش کرد وە هەروەها قوتابیان بە پێش کەشکردنى سێ سیمینار لەسەر کۆلێژ بە گشتى بەشدارىان کرد. دواتر بە چەپڵەڕێزان و پێدانى شیرینى کۆتایى بە ڕێوڕەسمەکە هات.