رۆژی شەممە-رێکەوتی ٣٠-١-٢٠٢١ بەھەرەوەزی کۆمەلێک قوتابی قۆناغی سێ ی بەشی زمانی کوردی، ھەڵمەتی پاککردنەوەو سرینەوەی ھەموو ھۆڵەکانی خوێندنی بەش و ڕێرەوی سەرۆکایەتی بەشی کوردی و بەشی سریانی و رێرەوی نێوان ھۆلەکانی (بەشی زمانی کوردی و ئینگلیزی ) ئەنجامدرا، لێرەدا جێگای خۆیەتی سوپاسی قوتابیان و مامۆستایانی ئامادەبوو بکەین کە لەھەڵمەتەکە بەشدار بوون.
سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی