له رۆژى دووشه‌ممه‌ه به‌روارى 09/12/2018 و له تاقيگه‌ى بينايى دا سيمينارى:
Construction of MicroMegas Detector for the
Upgrade of the ATLAS Muon Spectrometer at LHC
ئه‌نجامدرا له‌لايه‌ن هه‌ڵگرى بروانامه‌ى ماسته‌ر به‌رێز مامۆستا گۆڤار مؤيد عبدالله. سيميناره‌كه ده‌رباره‌ى ئامێرى Large Hadron Collider (LHC) كه‌نوێترین و به تواناترین تاودەری تەنۆلکەیی يه بۆ تەنۆلکە سەرەتاییەکانی فیزیایە لە ده‌زگاى CERN، کە دەکەوێتە سنوری نێوان فەرەنسا و سویسرا,و به گه‌وره‌ترينو به‌تواناترين ئامێرى تاوده‌رى ته‌نۆلكه‌يه له جيهاندا كه درێژییەکەی ٢٧کم وە ١٥٠م لە ژێر زەویە. پێکهاتووە لە شەش دۆزه‌ره‌وه‌ى جیاواز بۆ دیاریکردن و دۆزينه‌وه‌ى تەنۆلکە سەرەتاییەکانی فیزیا. لە سالی ٢٠٠٩ دەستی بە كارکرد، لە ماوەی کوژانەوەی درێژی یەکەم دا (LS1)دیزاینی دروستکردنەکەی وا دانراوە کەدره‌وشانه‌وه‌ى و وزەکەی ده‌گاته L= 1x 1034cm-2s-1 ، E=14TeV وە لە ماوەی کوژانەوەی درێژی دووەم دا (LS2) لە ٢٠١٨ وە ٢٠١٩ پاش باشترکردن و وه‌شاندنى شەوقدارییەکەی زیاتر دەبێت بەدەر لە دیزاینی یەکەم جار بە L= 2-3 x 1034cm-2s-1 . لەگەڵ هەر وه‌شاندنێكى نوێ لە LHC نرخی دره‌وشانه‌وه‌ى زیاد دەکات. ATLAS و CMS هەرە دوو دۆزه‌ره‌وه‌ى گەورەن لە ناو ئەم تاودەرەدا، کە لە ساڵی ٢٠١٢ توانیان Higgs Boson کەشف بکەن و بە هەموو سیفاتەکانییەوە خرایە نێو خشتەی تەنۆلکە سەرەتاییەکانی فیزیا (Standard Model). لە ئێستا دا ئەپگرەیدێکی تر لە ژێر دروست کردن دایە لە بەشی ناوەوەی ATLAS کە بریتیە لەMuon Spectrometer ، کارەکە گۆرینی (Small Wheel – SW) بۆ (New Small Wheel – SW) بە دروست کردن و جێگیر کردنی دوو دۆزه‌ره‌وه‌ىنانۆتەکنۆڵۆجی زۆر وورد لە دۆزينه‌وه کە ئەوانئش بریتین لە MicroMegas (MM) و small-strip Thin Gap Chambers(sTGC).
MicroMegas (MM) دۆزه‌ره‌وه‌يه‌كى گازییە کاری تراکینگی سەرەتایی دەکات، قۆناغەکانی دروست کردنی دابەش کراوە بۆ چەند ووڵاتێک، کە سێکتەرەکان بریتینلە Small Sector (SM1 + SM2) و (LM1+LM2) Large Sector. ووڵاتی ئیتالیا خەریکی دروستکردنی سێکتەری (SM1)ه.
هەر (SM1) ێک پێکهاتووە لە پێنج پەنێڵ، کە سێ دانەی Drift panel و دوو دانەی Readout panel . هەر پەنێڵێک پێکهاتووە لە پێنج (Print Circuit Board)PCB و Honeycomb و چوار meshes و هەندێک Pilers و چەند ئیتارێکی ئەلەمنیۆمی، هەموویان پێکبەستراون بە کارەبایی.
چۆنیەتی کارکردنی ئەم کاشفە : بەشی گاپی ڕاماڵین پڕە لە گاز، کە ٩٣% گازی ئاڕگۆنە وە ٧% گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنە. کاتێک کە ووزەیەکی دەخرێتە سەر بە نموونە Muon لەگەڵ ئەتۆمەکانی گازەکە بەریەکدەکەون و فە ئایۆن بوون ڕوودەدات. ئەلیکترۆنی سەرەتایی دروست دەبێت بە هۆی خستنەسەری ٣٠٠ ڤۆڵت بوارێکی کارەبایی دروست دەبێت و پاڵ بە ئەلیکترۆنەکان دەنێت بەرەو تۆرى دواتر و ده‌خرێته ناوچەیەکی تەنکی گەورەکراو دەبێت کە عامودی ١٢٨ مایکرۆ میتەرە لە نێوان تۆر و جه‌مسه‌رى خوێندنه‌وه . پاشان بەهۆی خستنەسەری نزیکەی ٥٨٠ ڤۆڵت بوارێکی تری کارەبایی دروست دەبێت و ئەلدکترۆنەکان هه‌ره‌سدهێنن بە رێژه‌ى ١٠٤و خێراتر دەڕۆن بەرەو ده‌رچه‌ى خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى لەوێشەوە شەپۆڵەکان وەردەگیرێن لەپارچه‌ى خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى.
سيميناره‌كه زۆر به پێز و پر زانيارى بوو كه جێگاى دڵخۆشى و سوودى ئه‌ندامانى ئاماده‌بوو له به‌شى فيزيك و له كۆتاى سيميناره‌كه بروانامه‌ى سوپاس و پێزانين به‌خشرايه پێشكه‌شكارهى به‌رێز.